نوخشە ناسح: دوای تەواوبوونی ڕێککارە یاساییەکان بەشێکی دیکە لە فەرمانگەکان دەکرێنەوە

له‌لایه‌ن: - - به‌روار: 2025-09-02-17:28:00 - کۆدی بابەت: 3
نوخشە ناسح: دوای تەواوبوونی ڕێککارە یاساییەکان بەشێکی دیکە لە فەرمانگەکان دەکرێنەوە
هەواڵەکانی هەڵەبجە

نوخشە ناسح، پارێزگاری هەڵەبجە

هەڵەبجە24

پارێزگاری هەڵەبجە لە کۆشکی کۆمارییەوە ڕایگەیاند، دوای تەواوبوونی ڕێککارە یاساییەکان بەشێکی دیکە لەو فەرمانگانە دەکرێنەوە کە پێشتر لە پارێزگاکەدا نەبوون. 

 

بە ئامادەبوونی نوخشە ناسح، پارێزگاری هەڵەبجە، کاتژمێر 11:35 خولەکی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە د.لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە کۆشکی کۆماری لە بەغدا، ئیمزای لەسەر یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کرد.

 

نوخشە ناسح، پارێزگاری هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشکی کۆماری عێراق ڕایگەیاند، سوپاسی سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان دەکەم کە هاوکاربوون لە سەرخستنی بابەتی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە.

 

+ داوای تەواوبوونی ڕێککارە یاساییەکان سەرجەم ئەو فەرمانگانە دەکرێنەوە کە پێشتر لە پارێزگاکەدا نەبوون.

+ پێشتر هەڵەبجە خاوەنی فەرمانگەی پاسپۆرتی و پسووڵەی خۆراک، هەروەها تابلۆی ئۆتۆمبێلی تایبەت بەخۆی بوو، ئێستا تەنها ڕێککارە یاسایی و ئیدارەکانیان ماوە ئەوانیش دوای بڵاوکردنەوەی فەرمانەکە دەچنە قۆناغی جێبەجێکردنەوە. 

بە واژۆکردنی یاساکە، پرۆسەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە وەک نۆزدەهەمین پارێزگای عێراق هەنگاوێکی گرنگ دەبڕێت و دەنێردرێت بۆ وەزارەتی داد بۆ ئەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمی "وەقائیعی عێراق"ـی بڵاوبکرێتەوە و بخرێتە بواری جێبەجێکردن.



10 بینین