کەشناسی هەرێم: شەپۆلی بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە هەڵەبجە بەهێزتر دەبێت

له‌لایه‌ن: - هەڵەبجە 24 هەڵەبجە 24 - به‌روار: 2026-03-28
کەشناسی هەرێم: شەپۆلی بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە هەڵەبجە بەهێزتر دەبێت
هەواڵەکانی هەڵەبجە

کەشناسی هەرێم: شەپۆلی بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە هەڵەبجە بەهێزتر دەبێت

بەشی کەشناسی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، لە نوێترین پێشبینیدا بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە، 22ی ئاداری 2026، ڕایگەیاند کە کاریگەری ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، تاوەکو بەیانی بەردەوام دەبێت. بەپێی ڕاپۆرتەکە، بارانەکە لە زۆربەی ناوچەکان بە شێوەی نمەباران و بارانی مامناوەند دەبێت، بەڵام بۆ سنووری پارێزگای هەڵەبجە هۆشداری دەدرێت کە بارانەکە دەگۆڕێت بۆ لێزمەبارانی بەهێز.

ئاماری بارانبارینی 12 کاتژمێری ڕابردوو (9ی بەیانی تا 9ی شەو)

بەپێی ئەو داتایانەی لە وێستگە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانەوە کۆکراونەتەوە، بڕی بارانبارین لە شار و شارۆچکەکان بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمار کراوە:

ناوچە بڕی باران (ملم) ناوچە بڕی باران (ملم)
بارزان 44.4 دەربەندیخان 39.8
دهۆک 29.0 بامەرنی 25.4
زاخۆ 24.5 بازیان 21.6
ئامێدی 21.0 مەیدان 20.8
سلێمانی 17.0 چەمچەماڵ 16.0
هەڵەبجە 15.4 کەلار 12.4
پیرمام 12.0 هەولێر 3.6

بەپێی ئەم ئامارانە، ناوچەی بارزان بە 44.4 ملم زۆرترین ڕێژەی بارانبارینی لێ تۆمار کراوە و هەولێر بە 3.6 ملم کەمترین ڕێژەی هەبووە. کەشناسی داوا لە هاووڵاتییان دەکات وریای بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو بن لەو شوێنانەی کە ئەگەری دروستبوونی لافاویان لێ دەکرێت، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان و نزماییەکانی سنووری هەڵەبجە.