هەڵەبجە 24
لە پارێزگای هەڵەبجە ژمارەیەک پڕۆژە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر دراوە و دەکەونە بواری جێبەجێکردن.
ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت: بە نووسراوی فەرمی پارێزگا کە ئاراستەی سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە، ڕەزامەندی دراوە لەسەر چەند پڕۆژەیەکی گرنگ لە هەڵەبجە جێبەجێ بکرێت.
پڕۆژەکان بریتین لە:- دروستکردنی باڵەخانەی بەڕەێوبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە و دروستکردنی باڵەخانەی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە.
کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، 114 ملیۆن و 760 هەزار و 750 دیناری بۆ کۆنتڕۆڵکردنی پەتای کۆلێرا و نۆژەنکردنەوەی شەقامی بەردەم نەخۆشخانەی گشتیی هەڵەبجە، پڕۆژەی گەشتیاریی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە تەرخانکردووە.
بەشێکی ئەو پارەیەی بۆ پارێزگای هەڵەبجە دابینکراوە، بۆ زیادکردنی پێشینەی نەختینەی پارێزگاکەیە تاوەکو لە حاڵەتە فریاگوزارییەکاندا بەکاری بهێنن.
12 بینین