هەڵەبجە24
بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 5 و 30 خولەک، میدیاکار وریا حەمەکەریم لەسەر ڕێگای هەڵەبجە - سلێمانی بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە گیانی لەدەست دا.
کاتژمێر پێنجی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، میدیاکار وریا حەمەکەریم لە هەڵەبجەوە بۆ کارێکی میدیایی بەرەو سلێمانی بەڕێدەکەوێت، لە نزیک بازگەی عەربەت ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێگەکە کێشەی بۆ دروست دەبێت و لە قەراخی شەقامەکەدا دەوەستێت، لەو کاتەشدا وریا حەمەکەریم لەوێوە تێدەپەڕێت و بۆ هاوکاریکردنی ڕادەوەستێت، لە کاتی سەرقاڵبوونیان بە چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلی ئەو هاونیشتمانییەدا، لەناکاو بارهەڵگرێک دێت کە ئیستۆپی نەماوە و خۆی بەواندا دەکێشێت و بەهۆیەوە هەردووکیان گیان لەدەست دەدەن، بارهەڵگرەکەش ئاگری گرتووە و سووتاوە، شۆفێری بارهەڵگرەکە بە ڕەچەڵەک ئێرانییە و بارە تەماتەی پێبووە و ئێستا بێهۆشە.
ئەو کەسەی کە وریا حەمەکەریم بۆ هاوکاریکردنی لە ئۆتۆمبێلەکەی دابەزیبوو، ناوی ئارام فەتاحە و خەڵکی سلێمانییە، ئەویش لە ڕووداوەکەدا گیانی لەدەست داوە.
9 بینین