پێشەوا هەورامانی: حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی ئاوەدانی لە هەڵەبجە نابڕێت

له‌لایه‌ن: - - به‌روار: 2025-09-03-01:08:00 - کۆدی بابەت: 10
پێشەوا هەورامانی: حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی ئاوەدانی لە هەڵەبجە نابڕێت
کوردستان و جیهان

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەڵەبجە24

وتەبێژی حکومەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، "دەستی ئاوەدانی لەهەڵەبجە نابڕین و ئەوەی پێویستە تایبەتمەندی پارێزگاکە لەبەر چاو دەگرین".

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 15-03-2025، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی وتەبێژەکەیەوە، لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، حکومەتی فیدراڵ لەسەریەتی قەربووی هەڵەبجە بکاتەوە.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:

- حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی ئاوەدانی لەهەڵەبجە نابڕێت و ئەوەی پێویستە تایبەتمەندی پارێزگاکە لەبەر چاو دەگرێت، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی بەرنامەی جیاوازی هەیە بۆ پەرەپێدانی هەڵەبجە بەتایبەت لە بواری کشتوکاڵ و گەشتیاری.

- گرنگترین بابەت کە پەیوەندی هەڵەبجە و جیلی نوێ بە پتەوی دەهێڵێتەوە، ئەوەیە کە لە ڕۆژی 16ـی ئازار، لە قوتابخانەکان قوتابیان چالاکی جۆراو جۆرییان هەیە و پێیان دەگوترێت چۆن شارێک شەهیدکرا.

- لەم ڕۆژەدا فەرمانبەرانی  حکومەت لەشوێنی کارەکانییان بەبێ دەنگی دەوەستن و هەموو شوێنێک یادی هەڵەبجە دەکاتەوە و لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان بۆتە عورفێک کە بەبێدەنگی بوەستن.

- حکومەتی فیدراڵ لەسەرییەتی و ئەو قەرزەی هەڵەبجەی نەداتەوە کە دەبێت شارەکە قەرەبوو بکات و ئەرکی سەرشانی خۆی جێبەجێبکات لەبەرامبەر خەڵکی شارەکە و بەکردار نیشانی بدات کە مەبەستییەتی ئەم برینە ساڕێژ ببێت.



10 بینین