هەڵەبجە24
ئەمساڵ لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە 86 هەزار و 300 دۆنم زەوی بە گەنم داچێنراوە و بەرهەمەکەی زیاتر لە 40 هەزار تۆن دەبێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆکوەزیران بارزانی بەردی بناغەی سایلۆی هەڵەبجە دادەنێت، کە یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژییەکانی سنوورەکە.
ستار مەحموود، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە بە هەڵەبجە24ی ڕاگەیاند، هەڵەبجە ناوچەیەکی کشتوکاڵییە و بەشێکی دانیشتووانەکەی بژێوی ژیانیان لەسەریەتی، بوونی سایلۆ کارئاسانی بۆ جووتیارانی سنوورەکە دەکات بۆ ئەوەی بەئاسانی بەرهەمەکەیان ساغ بکەنەوە.
ئێستا ڕێژەی گەنمی وەرگیراو لە پەنکەرەکاندا 20 هەزار و 400 تۆن گەنمە، بەڵام لە شوێنی هەڵگرتنیدا پارێزراو نییە و بەردەوام بەشێکی تێک دەچێت، دروستکردنی سایلۆ ڕێگری لە تێکچوونی دەکات و دوو ئەوەندەشی وەردەگرێت.
8 بینین