پردی تووەقوت هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان بەیەکەوە دەبەستێتەوە

له‌لایه‌ن: - - به‌روار: 2025-09-02-15:49:00 - کۆدی بابەت: 2
پردی تووەقوت هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان بەیەکەوە دەبەستێتەوە
ئابووری هەڵەبجە

دیزاینی پردی تووەقووت لە هەڵەبجە

هەڵەبجە24
 
سەرۆکوەزیران بارزانی سەردانی هەڵەبجە دەکات و بەردی بناغەی پرۆژەی تووەقوت دادەنێت؛ پردەکە سوودێکی زۆری بۆ جوتیارانی سنوورەکە دەبێت و ئیدی هەنار و بەرهەمەکانی دیکەی هەڵەبجە بە ئاسانی دەگەیێنرێنە بازاڕەکانی سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان.
 
سەرۆکوەزیران بارزانی، بەڵێنەکەی بەجێدەگەیێنێت و سەردانی هەڵەبجە دەکات؛ لەوێ چاوی بە بەرپرسانی شارەکە دەکەوێت و بەردی بناغەی پردی تووەقوت دادەنێت.
 
ئەم پردە، پارێزگای هەڵەبجە بە ئیدارەی گەرمیان دەبەستێتەوە؛ بە تەواوبوونیشی ماوەی نێوان هەڵەبجە و کەلار دەبێتە کاتژمێرێک و 30 خولەک، ماوەی نێوان هەڵەبجە و دەربەندیخانیش دەبێتە 45 خولەک.
 
کاوە عەلی کەریم، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بۆ کاروباری هونەری بە هەڵەبجە24ی گوت: "ئەم پردە ئاسانکارییەکی زۆر بۆ دانیشتووانی هەڵەبجە، سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان دەکات".
 
گوژمەی پرۆژەکە 30 ملیار و 345 ملیۆن دینارە. درێژەییەکەی 360 مەترە، پانییەکەی 15 مەترە و بەرزییەکەیشی 34 مەترە.
 



8 بینین